zagros news agency

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک وەک نوێنەری سەرۆک بارزانی لە چەمچەماڵ دیاریکرا

دوای دەستنیشانکردنی وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆک بارزانی لە شاری چەمچەماڵ، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم بڕیارە نیشانەی رێز و گرنگیدانی تایبەتی سەرۆک بارزانییە بە دەڤەرەکە.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە پەیامەکەیدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی “بڕیاری رێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دیاریکردنی ئێمە وەکو نوێنەری جەنابیان، لە پێشدا رێزگرتن و گرنگی دانە بە سنوورەکەمان کە جەنابیان دەیانەوێت نوێنەری تایبەتی خۆیان هەبێت لە شاری چەمچەماڵ، ئەم پێگەیەش بۆ خزمەتی هەمووانە بەبێ جیاوازی، بە حوکمی ئەوەی جەنابی سەرۆک بارزانی موڵکی هەمووان و رابەری باڵای کوردستانە.”
راشیگەیاندووە، ئەم متمانەیە لای ئەو زیاتر “شکۆ و شانازییەکی مێژووییە” وەک لەوەی تەنها پلەوپۆست و دەسەڵات بێت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بەتایبەتی کەرکووک و گەرمیان:
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بەڵێنی دا کە بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و هەموو هەوڵێکی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەدا بێت و ئەم شکۆ و شانازییە مێژووییە بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ یەکەمین ڕوونمای OLED نمایش کرد

یاسین

سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ تاران و لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین

‎هۆشداری لە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەدرێت و لە سلێمانی و گەرمیان ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە

گوران