zagros news agency

مباپێ: مێسی و کریستیانۆ باشترینن

کیلیان مباپێ ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە تیپە براوەکان هەمیشە ئیلهامبەخشن بۆ تۆپی پێی مۆدێرن، چونکە بە باوەڕی ئەو تیپی براوە هەمیشە لەسەر حەقە.

مباپێ ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای دەستپێکردنی کاروانی وەرزشییەوە هەمیشە داوایان لێکراوە چاو لە شێوازی یانە گەورەکان بکەن، وەک بەرشەلۆنە لە کۆنترۆڵکردنی تۆپ و ڕیاڵ مەدرید، هەروەها پاریس سان جێرمان لە شێوازی فشارکردنی پێچەوانەدا، چونکە ئەو تیپانەی سەرکەوتوو دەبن دەبنە پێشەنگ بۆ ئەوانی دیکە.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردەی فەرەنسا، کاپتنەکەی فەرەنسا وتی کە تیپەکەیان لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دیدێ دیشامپەوە جێگیریی خۆی پاراستووە و تێکەڵکردنی ئەزموون لەگەڵ بەهرەمەندە گەنجەکان وایکردووە لەسەر ڕێڕەوی ڕاست بن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، هەرچەندە مۆندیال پاڵەوانێتییەکە کە پێشبینی نەکراوە.

 

مباپێ لە بارەی دۆخی خۆیەوە وتی کە لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە هەست بە باشی دەکات و گرنگ نییە لە کام شوێنی هێڵی هێرشبەریدا یاریی دەکات، بەڵکو گرنگ ئەوەیە تیپەکە بتوانێت شێوازی یاریکردنی خۆی فەرز بکات، چونکە لە هەموو شوێنەکانی هێڵی پێشەوە هەست بە ئارامی دەکات.

 

لە کۆتاییدا مباپێ سەبارەت بە رکابەرییەکان وتی کە مێسی و کریستیانۆ باشترینن و ئەوە شتێکی ڕوونە، بەڵام ئەو تەنها سەرنجی لەسەر یارمەتیدانی هەڵبژاردەکەیەتی بۆ بردنەوەی مۆندیال، گوتیشی کە ئەو قسانەی سەبارەت بە هالاند دەکرێت تەنها گفتوگۆی ڕۆژنامەوانییە و ئێستا سەرنجی تەواوی لەسەر یارییەکەیان بەرامبەر عێراقە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرسوڕمان سەبارەت بە ڕێژەی بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە غیابی ڤینیسیۆس

یاسین

کیلیان مباپێ بەشداری یاری بەرامبەر مان سیتی دەکات

یاسین

بێکهام نازناوی “سێر”ی پێبـەخـشـرا

یاسین