zagros news agency

کەشناسی: بەهۆی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 23-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە (1 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە و لە ناوچەی گەرمیان بەرزترین پلە دەگاتە 48 پلەی سیلیزی، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 24-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم، پێشبینی دەکرێت مەودای بینینی ئاسۆیی کەم ببێتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەم تۆزوخۆڵەدا، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو و بە نزیکەی (4 بۆ 6) پلەی سیلیزی دادەبەزن. خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات.

​کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە؛ بەهۆی کاریگەری ئەم بارستە هەوایەوە، پلەکانی گەرما بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بە جێگیری دەمێننەوە و لە زۆربەی ناوچەکان لە ژێر 40 پلەی سیلیزی یان نزیک لەو ئاستەدا دەبن، و بۆ ماوەیەکی درێژ هیچ شەپۆلێکی توندی گەرما ڕوودەکاتە ناوچەکە.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر ئەمڕۆ 43 سبەی 38

سلێمانی ئەمڕۆ 42 سبەی 37

دهۆک ئەمڕۆ 43 سبەی 37

هەڵەبجە ئەمڕۆ 45 سبەی 39

گەرمیان ئەمڕۆ 48 سبەی 40

زاخۆ ئەمڕۆ 44 سبەی 37

چەمچەماڵ ئەمڕۆ 44 سبەی 39

ئاکرێ ئەمڕۆ 43 سبەی 38

پیرمام ئەمڕۆ 39 سبەی 36

حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 33 سبەی 24

هەواڵی پەیوەندیدار

یەماڵ؛من موسڵمانم سوپاس بۆ خودا

یاسین

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

ART

دادگە تۆمەتی نوێ ئاراستەی جاکلین فێرناندێز دەکات

ART