zagros news agency

زنجیرەی “I Will Find You” گەشتێکی پڕ لە نهێنی و ڕاکردن لەپێناو ڕاستیدا

کورتە زنجیرە درامای “I Will Find You” لە دوای بەردەستبوونی لەسەر سەکۆی نێتفلێکس، سەرنجی بەرفراوانی بینەرانی ڕاکێشاوە و بەهۆی چیرۆکە پڕ لە جۆش و خرۆشەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

بینەران ستایشی ڕیتمی خێرای دراماکە و کۆتاییە پڕ لە گومانەکانی ئەڵقەکان دەکەن، کە وایان لێدەکات بەبێ دابڕان سەیری ئەڵقەکانی دوای یەک بکەن.

ڕووداوەکانی ئەم زنجیرەیە لە دەوری کەسایەتییەک بە ناوی دیڤید بۆرۆز دەسوڕێتەوە، کە پاش تۆمەتبارکردنی بە کوشتنی کوڕەکەی لە بارودۆخێکی تەمومژاویدا، خۆی لە پشت شیشەکانی زینداندا دەبینێتەوە. بەڵام کاتێک زانیاری نوێی پێدەگات کە ئاماژە بە ئەگەری زیندوومانەوەی کوڕەکەی دەکەن، بڕیار دەدات سەرکێشییەکی گەورە بکات و بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە زیندان ڕابکات.

دیڤید لە گەشتی ڕاکردنەکەیدا ڕووبەڕووی تۆڕێکی ئاڵۆز لە درۆ و نهێنی دەبێتەوە، بەتایبەت کاتێک لایەنە ئەمنییە جیاوازەکان دێنە ناو هێڵی دۆسییەکەوە.

زنجیرەکە لە ٨ ئەڵقە پێکهاتووە و ڕووداوەکانی قۆناغ بە قۆناغ ئاڵۆزتر دەبن، لە هه‌ڵاتنی دیڤیدەوە تا دەستێوەردانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) و ئاشکرابوونی زانیاری نوێ لەسەر شەوی گیانلەدەستدانی منداڵەکە (ماتیۆ).

ئەم بەرهەمە ئێستا لە نێتفلێکس بەردەستە و یەکێکە لەو کارە سەرنجڕاکێشانەی کە بەهۆی دەرخستنی تدریجی ڕاستییەکانەوە، جێگەی خۆی لە دڵی بینەراندا کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بناغەداری دەستكەوتەكانی دوێنی وئەمڕۆ و سبەی

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە ڕۆژئاوا بێ ئاو و کارەبان

یاسین