zagros news agency

سەعید هەرکی بۆ ئاژانسی زاگرۆس: قەوارەی هەرێم بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و خەونی ناحەزانیش بۆ لەناوبردنی دەچێتە ناو گۆڕەوە

سەعید هەرکی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، وەڵامی ئەو دەنگە نەشاز و سیاسییە شکستخواردووانە دەداتەوە کە هێرش دەکەنە سەر قەوارەی یاسایی و سیاسیی هەرێمی کوردستان.

قەوارەیەک بە ئازاری پێشمەرگە و فرمێسکی منداڵانی ئەنفال هاتووەتە کایەوە
سەعید هەرکی ڕایگەیاند: “ئەم کیانە سیاسییەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە دیاری و چاکەی کەس نەهاتووە، بەڵکو ئەمە بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدان، فرمێسکی منداڵانی شەهید و قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانی کوردستانە. ئەم قەوارەیە بەرهەمی ساڵانێکی درێژی شەونخونی، ئازار و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەکانە.”

تۆ دەستکردی و ئامانجت تێکدانی خەونی گەلە
لە وەڵامی ئەو لێدوانانەی کە باس لە نەمانی هەرێم دەکەن، هەرکی وتی: “بە قسەی ساقتێکی سیاسی وەکو تۆ، قەوارەی هەرێم لەناو ناچێت. تۆ کە خۆت دەستکردی و بۆ ئەم مەبەستە دروستکراوی، ئامانجت تەنها لەناوبردنی ئەم هەرێمەیە، بەڵام دڵنیابە ئەوە خەونێکە و هەرگیز نایێتە دی. جێگەی سەرسوڕمانە، تۆ چۆن شەرم ناکەیت و بە چ ڕوویەکەوە جورئەت دەکەی بێیتە بەردەم مایکی میدیاکان و لەبەردەم چاوی جیهان بڕیار لەسەر نەمانی قەوارەیەک بدەی کە بە خوێنی هەزاران شەهید پارێزراوە؟”

هاوپەیمانێتییە ناچارییەکانتان ناتوانن ڕێگری لە خزمەتی پارتی بکەن
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی کوردستان ئاماژەی بەو هاوپەیمانێتییە سیاسییانە کرد کە دژ بە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردن و وتی: “تۆ کە ناچار کراویت هاوپەیمانێتییەکی ناچارانە بکەیت، بۆت نییە باس لە نەمانی هەرێم بکەیت. نە تۆ و نە ئەو حزبەی بەناو هاوپەیمانتە، ناتوانن ببنە ڕێگر لەبەردەم کاروانی خزمەتگوزارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گەلی کوردستان.”

پارتی و کوردستان دووانەیەکی لێکدانەبڕاون
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەعید هەرکی جەختی کردەوە: “ئەو داواکارییە سەیر و سەمەرانەی ئێوە، دەبێ لەگەڵ خۆتان بیبەنە ناو گۆڕەوە. هەموو لایەکیش بیزانن؛ پارتی و کوردستان و کورد، بێ یەکتر هیچ مانایەکیان نییە و ئەم سێکوچکەیە تا هەتایە بە یەکەوە دەمێننەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لە هاتوچوی هەولێرەوە

یاسین

لە رووداوێکی هاتووچۆ چەند کەسێک دەبنە قوربانی

یاسین

جێگری سەرکۆماری تورکیا، لەبارەی کوژرانی گەنجە کوردەکەی دهۆک ڕوونکردنەوە دەدات

سەڵاح