هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە فەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتی تورکیا رادەگەیەنێت و یەکەم گەشتیش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەبێت ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ توركیا.
تورکیا لە 3ـی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاتەکەی بەرووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، ئەوەش بە پاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنوورەکە و زیادبوونی هەژموونی ئەو پارتە لە فڕۆکەخانەکەدا.بەهۆی راگیرانی گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ وڵاتی تورکیا، فڕۆکەخانەکە مانگانە زیاتر لە 135 گەشتی لەدەست چووە، کە دەکاتە نزیکەی %40ــی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە به‌ڵام ئه‌مساڵ دوای سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌شته‌كانی ئه‌و فرۆكه‌خانه كرایه‌وه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی هه‌رێم بوو بۆ به‌رپرسانی توركیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەسەر بنەمای ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانى عێراقییەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، وا بڕیارە ئەمرۆ شەممە، 16ـی ئایاری 2026، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان (سلێمانی – ئیستانبوڵ – سلێمانی) بە فەرمی دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێی ئەو خشتەیەی دانراوە سەرەتا هەفتەی یەک گەشت لە رۆژانی شەممە کاتژمێر 3:15 خولەک ئەنجام دەدرێت.

