zagros news agency

بۆچی به‌رگری له‌شی مرۆڤ بێ هێز ده‌بێت

لەکاتی ئێستادا زۆرینەی خەڵک قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی ھێزی بەرگری لەشییان بەھێزە کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن ، بە تایبەتی لە كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا وه‌رزییه‌كان ، لەگەڵ ئەوەش دەبێت ئێمە بزانین ھۆکارەکانی لاوازی بەرگری لەشی مرۆڤ چیە . 

ئەو ھۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر لاوازی بەرگری لەش ھەیە ئەمانەن : 

•              ئاڵودەبوون بەمەی خواردنەوەی ھۆکاری سەرەکییە بۆ بێ ھێزی بەرگری لەش . 

• جگەرەکێشان ، ئەوانەی جگەرەی دەکێشن بە بەراورد بەو کەسانەی جگەرە ناکێشن ، بەرگری لەشییان لەبەرامبەر نەخۆشییەکان لاوازترە . 

•              بەد خۆراکی ، یا خواردنی خراپی نا تەندروست . 

• ئەنجام نەدانی چالاکی جەستەیی ، چونکە ئەمە وا دەکات لەش خاوو ببێتەوە و توانای رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەکانی لاواز ببێت . 

• ئەنجامدانی ھەندێک نەشتەرگەری ، کاریگەری لەسەر بەرگری لەش دەبێت . 

• ئەو شوێنەی تێیدا دەژی وەک بوونی رێژەیەکی زۆر تیشکی سەرووی وەنەوشەیی و ھەروەھا کەمی ئۆکسجین  لە خانەکانی لەش ، ئەمانە ھۆکارن بۆ لاوازبوونی بەرگری لەش . 

• تووشبوون بە شۆکێکی دەروونی ، ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکە خەمی زۆر بێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرگری لەش دروست دەکات .

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا بە پێوە میزکردن بۆ پیاوان لە ڕووی تەندروستی و خۆپاراستنەوە زیانی هەیە؟

یاسین

جۆری شێدارکەرەوەکان کار دەکاتە سەر تەندروستی پێست؟

یاسین

سەرکەوتن بەسەر پەیژاندا بۆ سەلامەتیی دڵ زۆر بە سوودە

یاسین