zagros news agency

کەشناسی هەرێم پێشبینی تاوە بارانی بەهاری دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 29-4-2026، ئاسمان لە نێوان بەیانی تا دوای نیوەڕۆ بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری تاوە بارانی بەهاری هەیە، کە لە هەندێک ناوچەدا ڕەنگە ببێتە لێزمە باران. هەروەها لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک باران لە سەنتەری سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە کەرکووک هەیە.

​پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت بە خێرایی (10-20) کم/ک، و مەودای بینین لە نێوان (7-9) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 30-4-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و کەشوهەوا تا ڕادەیەک سەقامگیر دەبێت، تەنها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ئەو قەزا و ناحیانەی دەکەونە ناو زنجیرە شاخەکان ئەگەری چڕبوونەوەی هەور و دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا هەیە. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێکی تر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر: ئەمڕۆ 23، سبەی 24

سلێمانی: ئەمڕۆ 21، سبەی 23

دهۆک: ئەمڕۆ 22، سبەی 23

هەڵەبجە: ئەمڕۆ 21، سبەی 23

زاخۆ: ئەمڕۆ 23، سبەی 24

گەرمیان: ئەمڕۆ 25، سبەی 25

چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 24، سبەی 24

سۆران: ئەمڕۆ 21، سبەی 22

پیرمام: ئەمڕۆ 20، سبەی 22

حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 14، سبەی14

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات

دڵشاد

توێژەران جلوبەرگێک لە تەختەی کەشتییەک دروست دەکەن کە چەند سەدەیەک لەمەوبەر نقوم بووه

یاسین

وەزیری ئەوقاف: 30 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

یاسین