zagros news agency

زیانەکانی ماکیاژ کردن

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری خانمان لەکۆمەڵگەی ئێمە ماکیاژ دەکەن بە تایبەتی لەکاتی چوون بۆ دەوام یاخود لە بۆنەکان بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبن لەگەڵ ئەوەی ماکیاژ لەوانەیە جوانیەکیان پێ ببەخشێت ، بەڵام زۆر بەکارھێنانی زیان بە خانمان دەگەینێت .

لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر گرنگترین زیانەکانی ماکیاژ کردن :

• زۆربەی ماکیاژەکان لە مادەی کیمیاوی دروست دەکرێن و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی زیان بە رووخساری خانمان بگەینن و دەبێتە ھۆی تێکچوونی پێستی رووخسار .

• ھەندێک لە جۆرەکانی جوانکاری ھەندێک جۆری زەیت لە خۆ دەگرێت ، ئەم زەیتانەش کاریگەری نەرێنیان لەسەر چاوی مرۆڤ ھەیە و تووشی سووربوونەوەی دەکەن .

• ھەندێک لە جۆرەکانی ماکیاژ دەبنە ھۆی درز بردنی رووخسار و ھەروەھا دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و ھەندێک جاریش پێستەکەی تووشی خورانی بەردەوام دەبێت .

• ھەندێک جۆری ماکیاژ دەبێتەھۆی داخرانی کونەکانی پێستی رووخسار و ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە .

• ھەندێک جۆری ماکیاژ دەبێتە ھۆی ئاوسانی پێستی رووخسار و ھەندێکیان لەمەودای دوور دەبنە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

شەرابی ٢هەزار سال لەمەوبەر له باشووری ئیسپانیا دۆزرایەوە

یاسین

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki