کەرەستەیەکی خۆراکی یان میوەیەکی فرێش تا چەند دەتوانێت داهاتووی منداڵێک بگۆڕێت؟ ڕاپۆرتێکی نوێ دەربارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خۆڕایی لە قوتابخانەکانی بەریتانیادا دەریدەخات کە منداڵان لە ڕێگەی خواردنی میوە و سەوزەی بەلاشەوە، جیا لە تەندروستیی جەستەیی، گۆڕانکاریی گەورەیان لە ڕەفتار و ئاستی سەرنج خستنەسەر وانەکانیاندا بەدیهاتووە؛ بە جۆرێک کە ٩٤%ی مامۆستایان گەشەکردنی سەرنجڕاکێشی هۆشیاری و باشبوونی ڕەفتاری ئەو قوتابییانەیان تۆمارکردووە کە پێشتر بەهۆی برسییەتی یان خواردنی تەمەڵکەرەوە توانای فێربوونیان نەبوو.
گرنگترین خاڵ و ئامارەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە (بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان):
گۆڕینی ژینگەی قوتابخانەکان: لە زیاتر لە ٥٠٠ قوتابخانەی بەریتانیادا (بەتایبەت لە ناوچە هەژارنشینەکان)، بەهۆی بودجەی پاڵپشتیی فرۆشگا زنجیرەیییەکانی “تێسکۆ” (Tesco)، منداڵان ڕۆژانە سەبەتەیەک لە میوەی هەمەجۆر و فرێش (وەک شوتی، کیوی، سێو و خەیار) بە خۆڕایی وەردەگرن.
بەکارهێنانی میوە لە پڕۆسەی فێربووندا: مامۆستایان ئەم میوانە تەنیا بۆ خواردن بەکارناهێنن، بەڵکو کردوویاننەتە هۆکاری فێربوونی داهێنەرانە؛ منداڵان لە ڕێگەی تووتڕکەوە هاوکێشە بیرکارییەکان چارەسەر دەکەن، بە سەوزەکان مۆری هونەری دروست دەکەن و لە پڕۆژە زانستییەکاندا شەربەتی دەستکردی خۆیان (اسموتی) دیزاین دەکەن، ئەمەش فێربوونی لای ئەوان کردووەتە یارییەکی چێژبەخش.
ئامارە سەرنجڕاکێشەکان: ٩٤%ی مامۆستایان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ڕەفتاری منداڵان لە پۆلدا باشتر بووە و وزە و سەرنج خستنەسەری ڕووداوەکانیان بەرزبووەتەوە، هەروەها ٩٩%ی مامۆستایان دەڵێن پڕۆژەکە منداڵانی هانسیوە بۆ خواردنی خۆراکی تەندروستی جۆراوجۆر.
بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی: لە بەریتانیا بەهۆی زۆریی خواردنە کارگەیییە پڕ لە چەوری و شەکرەکان، یەک لەسەر پێنجی منداڵان پێش چوونە قوتابخانە تووشی قەڵەوی یان کێشی زیادە دەبن. خواردنی میوەی وەک کیوی کە شیرینییەکی سروشتی تێدایە، یارمەتیدەرێکی باش بووە بۆ دوورکەوتنەوە لەو خواردنە زیانبەخشانە.
پلانی داهاتوو بۆ سپتەمبەری ٢٠٢VI: بەهۆی سەرکەوتنی پڕۆژەکەوە، بەرپرسانی پڕۆگرامەکە ڕایانگەیاندووە کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢VIدا قەبارەی پڕۆژەکە دووقات دەکەنەوە و زیاتر لە ١٠٠٠ قوتابخانە دەگرنەوە، بە جەختکردنەوەی تایبەت لەسەر ڕاهێنانی منداڵان لەسەر خواردنی سەوزەواتەکان.
سۆزی برادشۆ (چاودێر یەکێک لە قوتابخانەکان) دەڵێت:
“ڕەنگە سادە دیار بێت، بەڵام ئەو منداڵەی بە برسییەتی دێتە قوتابخانە، ناتوانێت سەرنج بدات و فێرببێت. کاتێک پارچەیەک میوەی فرێش دەخوات، دەنگی سکی بێدەنگ دەبێت و مێشکە گەڕۆک و بەتواناکەی تازە دەست بە کار دەکات.”

