zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کۆبووەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/7/9، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ جه‌نابی سەرۆککۆمار، حكوومەت و گەلی ئیتالیا بۆ پێبەخشینی مەدالیای ڕێزلێنان دووپات کرده‌وه‌ و ئەم هەنگاوەی وەک نیشانەی دۆستایەتیی ڕاستگۆیانە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا نرخاند.

له‌ کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پەرەپێدانی زياتر به‌ پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتالیا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بواره‌ جياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئێران و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ تاران، له‌گه‌ڵ پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئه‌مه‌ريكا دەکات

یاسین

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ ١٢/١٠

دڵشاد

محمەد ئیلخانی: تورکومانەکان وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی پالپشتی ریفراندۆمیان کرد

دڵشاد