zagros news agency

واشنتن بەگومانە لە زانیارییەکانی مۆساد

 

​کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە ئاشکرای کردووە کە واشنتن بە گومانێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی تێلئەڤیڤ سەبارەت بە هەوڵەکانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ پێشکەشی کردوون. بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل زیاتر ڕەهەندێکی سیاسی لە پشتە نەک مەترسییەکی ئەمنیی ڕاستەقینە.

​بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن کە تێلئەڤیڤ بە مەبەست زانیارییەکانی تایبەت بە “هەڕەشەکانی ئێران” بۆ سەر ژیانی ترەمپ لەگەڵ واشنتن بەش کردووە. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوەش، وەک هۆکارێک بۆ “گەرمکردنەوەی پەیوەندییە ساردەکانی نێوان بنیامین نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ” لێکدەدرێتەوە.

​سەرچاوەیەکی ئەمریکی: “ئەوەی ئیسرائیل دەیکات زیاتر وەک ‘دیپلۆماسییەکی هەواڵگری’ دەبینرێت بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی نەتانیاهۆ.”

​هەواڵگریی ئەمریکا دوای وردبوونەوە لەو زانیارییانەی لە لایەن ئیسرائیلەوە پێی گەیشتوون، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە داتاکان باس لە بوونی “پلانێکی ڕێکخراو و داڕێژراو” ناکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرکردن. لەبەر ئەوە:

​ئەم لەکاتێکدایە، واشنتن ئامادە نەبووە قسەکانی ئیسرائیل وەک “هۆشدارییەکی فەرمی و کردەیی” وەربگرێت، مامەڵەی دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا لەگەڵ دۆسیەکەدا تەنها لە ئاستی “بۆ چاودێریکردن” (For monitoring only) بووە، بەبێ ئەوەی ئاستی پاراستنی ئەمنی یان باری نائاسایی بۆ ئەو مەبەستە ڕابگەیەنرێت.

​ئەم گرژییە هەواڵگرییە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان پێشتر لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا ڕووبەڕووی هەوڵێکی تیرۆرکردن بووەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی ئەمریکا دووبارە جەختیان کردووەتەوە کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو لەبەردەستدا نییە کە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی ئێران، یان بوونی پلانێکی دەرەکیی ڕێکخراو لە پشت ئەو هێرشە پشتڕاست بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەلی دامەزراندن رادەگەیندرێت

یاسین

نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بكەن

یاسین