بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 11-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 12-07-2026، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و گەرم دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز ببنەوە. خێرایی با لەسەر ئاستی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20) کم/ک دەمێنێتەوە و ئاراستەکەشی هەر بە شێوازی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 41 سبەی 42
سلێمانی ئەمڕۆ 40 سبەی 41
دهۆک ئەمڕۆ 40 سبەی 41
هەڵەبجە ئەمڕۆ 43 سبەی 43
گەرمیان ئەمڕۆ 44 سبەی 45
زاخۆ ئەمڕۆ 41 سبەی 42
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 41 سبەی 42
پیرمام ئەمڕۆ 37 سبەی 39
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 33 سبەی 35

