zagros news agency

گەشتکردن لە دەروازەی سنووری زێت بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت

 

​ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، بەهۆی کارەکانی چاککردنی ڕێگاوبان لەلایەن تورکیاوە، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەکە بە تەواوی ڕادەگیرێت و ڕۆژی سێشەممە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن ئیدارەی دەروازەی سنووری زێت (کە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران)، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە، 13ی تەمووزی 2026 دەگەڕێتەوە بۆ داواکارییەک لەلایەن وڵاتی تورکیاوە.

​لایەنی تورکی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگاوبانەکان لە دیوی سنووری خۆیانەوە، ناتوانن پێشوازی لە گەشتیاران بکەن. ئیدارەی دەروازەکە دڵنیایی دەدات کە ئەم ڕاگرتنە تەنیا بۆ یەک ڕۆژە و پڕۆسەی هاتووچۆ لە ڕۆژی سێشەممە، 14ی تەمووزەوە بە شێوازێکی ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە.

​لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئیدارەی دەروازەی زێت ئاڕاستەی گەشتیارانی دەکات و داوایان لێدەکات کە ڕۆژی دووشەممە بە هیچ شێوەیەک سەردانی دەروازەکە نەکەن؛ ئەمەش لە پێناو ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، پەککەوتنی گەشتەکانیان و پاراستنی سەلامەتی هەموان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەکرۆن: دوو هاوڵاتی فەرەنسی کە لە ئێراندا زیندانی بوون، لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ فەرەنسادان

سەڵاح

به‌رپرسی لقی ٢٣ی پارتی: دڵی سه‌رۆك بارزانی خۆش ده‌كه‌ین بە به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ

دڵشاد

ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق دابەزیوە

یاسین