zagros news agency

کیم کارداشیان شێوازی مۆدەی کلاسیکی مارلین مۆنرۆ زیندوو دەکاتەوە

ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ریالیتی، کیم کارداشیان بەهۆی دەرکەوتنی بە شێوازێکی جیاواز، سەرنجی میدیاکانی جیهان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

کارداشیان بە بڕینی قژی بە شێوازی کورت و ڕەنگی پلاتینیۆمی گەشاوە، رووخسار و ستایلی ئەکتەری هۆڵیوود مارلین مۆنرۆ لە یادەوەرییەکاندا زیندوو دەکاتەوە.

ئەم دەرکەوتنە نوێیەی کیم کارداشیان کاردانەوەیەکی بەربڵاوی لە نێوان هەوادارانی دروستکردووە کە بەردەوام ستایشی ئەم گۆڕانکارییە دەکەن.

کیم کارداشیان لە کاتی پیاسەکردنی لە ناوچەی بیڤەرلی هیڵز، چاکەتێکی کلاسیکی ڕەنگ بێجی پۆشیوە و ستایلەکەی بە چاویلکەی خۆر و جانتایەک لە براندی گۆچی تەواو کردووە.

ئەمە یەکەمین جار نییە کارداشیان ئیلهام لە مارلین مۆنرۆ وەردەگرێت، چونکە پێشتر لە رێوڕەسمی مێت گالای ساڵی 2022دا، ئەو عەزیە بەناوبانگەی پۆشی کە مارلین لە ساڵی 1962دا بۆ جۆن کێنیدی پۆشیبووی.

کیم کارداشیان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، لەو کاتەدا تەنیا نێگەرانی شێوازی چاککردنی قژی بووە و دڵتەنگ بووە کە نەیتوانیوە بە تەواوی سۆزی ئەو کاتە بگوازێتەوە.

ئێستا پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 6 دەیە، هێشتا مارلین مۆنرۆ وەک هێمایەکی دیار لە جیهانی مۆدەدا دەمێنێتەوە و ئەستێرەکانی وەک مادۆنا و کیم کارداشیان بەردەوام لاسایی دەکەنەوە بۆ ئەوەی جوانی و ورە لە دەرکەوتنەکانیاندا نیشان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەریمی کوردستان په‌یامێكی سه‌ركۆنه‌كردنی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

بەڵگەفیلمێکی نوێ؛ مایکل جاکسن لە نێوان تاوانباری و بێتاوانیدا

ART

ڕووسیا هێرشێکی چڕ دەکاتە سەر کیێڤ؛ کاتدراڵێکی مێژوویی دەسووتێت و نۆ کەس دەبنە قوربانی

سەڵاح