zagros news agency

پسپۆڕان چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی پێست لە هاویندا ئاشکرا دەکەن

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و شێ لە هاویندا دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری پێست، دەرکەوتنی زیپکە و حەساسیەت، ئەمەش کار دەکاتە سەر جێگیریی ماکیاژ و بەرهەمەکانی تری جوانکاری.
ڕێگەسەرەکییەکانی چارەسەر:
پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کرێمە قورسەکان بگۆڕدرێن بۆ شێدارکەرەوەی سووک یان (جێڵ)، بەتایبەت ڕاستەوخۆ دوای شوشتنی دەموچاو یان خۆشوشتن.
هەروەها دووپات لەسەر گرنگیی دژەخۆر دەکرێتەوە و پێویستە هه‌موو دوو کاتژمێر جارێک نوێ بکرێتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکەن، دەبێت لەو بەرهەمانەی ترشە بەهێزەکان یان ڕیتینۆڵیان تێدایە دووربکەویتەوە، چونکە رەنگە پێست تووشی حەساسیەت بکات.
پسپۆڕان دەشڵێن، هەڵگرتنی ماسک و کرێمەکان لەناو سەلاجەدا بۆ کەمکردنەوەی سووربوونەوە و ئاوساوی پێست و دەبێت گرنگیش بە بڕێکی زۆر خواردنەوەی ئاو بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشداریی مێژوویی؛ 10 یاریزانی کورد لە مۆندیالی 2026دا دەردەکەون

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

٢٦٥ کارمەندی فریاگوزاری لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون؛ غەززە مەترسیدارترین ناوچەیە

یاسین