zagros news agency

ئیمارات: هێرش کرایە سەر دوو کەشتیی نەوتیی ئێمە

 

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، کە دوێنێ لە گەرووی هورمز، هێزەکانی ئێران بە مووشەکی کرووز هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگریان.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا، دەریاوانێکی بەڕەگەز هیندی کوژراوە و هەشت دەریاوانی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری ئیمارات دووپاتی کردەوە کە مافی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکیان پارێزراوە و سوپای وڵاتەکەش لە دۆخی ئامادەباشیدایە.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: هەردوو کەشتییەکە سیستمی دیاریکردنی شوێنیان (GPS) کوژاندبووەوە و بە ڕێڕەوی قەدەغەکراودا لە گەرووی هورمزدا دەڕۆیشتن، هەر بۆیە کراونەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سەرۆک‌وەزیرانی عێراق: دوای واشنتۆن سەردانی تورکیا و ئێران و سعودیە دەکەم

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح