عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتۆن و لەوێ لەگەڵ تۆم باراکی، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەکان و گەشەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی پشتگیرکردنی ئەو هەوڵانە کرایەوە کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و ئ

