zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 14-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بە بڕی (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و لە دوای نیوەڕۆوە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ 20 کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 15-07-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی تاکو دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و گەرمیان؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک زیاتر نزم ببنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20) کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، وە مەودای بینین لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 43 سبەی 42
​سلێمانی: ئەمڕۆ 42 سبەی 41
​دهۆک: ئەمڕۆ 41 سبەی 40
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 45 سبەی 43
​گەرمیان: ئەمڕۆ 46 سبەی 45
​زاخۆ: ئەمڕۆ 42 سبەی 41
​سۆران: ئەمڕۆ 41 سبەی 40
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43 سبەی 42
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 سبەی 41
​پیرمام: ئەمڕۆ 38 سبەی 37
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 35 سبەی 33

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی سەرۆکایەتی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ئەمەریکادا کرد

سەڵاح

کۆمپانیای Clone Robotics کێشە یاساییەکەی لەگەڵ تێسلا چارەسەر دەکات

یاسین

خزمەتگوزاریی نزیکەی سێ ملیۆن کەس له پسوولەی خۆراک راگیرا

سەڵاح