zagros news agency

به تۆمەتی بەرتیل سزای بەندکردنی بەسەر پەرلەمانتارێکی عێراقدا سەپێندرا

 

دەستەی دەسپاکی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی، حوکمی بەندکردنی توندی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەر ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران (محەممەد ناسر کەربولی)دا سەپاندووە، هاوکات بە بڕی ١٠ ملیۆن دینار سزای دا.
پوختەی دۆسیەکە و هۆکاری بڕیارەکە:
تاوانەکە (بەرتیل وەرگرتن): سزادانی ئەم پەرلەمانتارە لەسەر بنەمای داواکردنی بڕی ٥٠ هەزار دۆلار بووە لە بەرامبەر دەستوەردان بۆ داخستنی لێژنەکانی لێکۆڵینەوە کە لە دژی سکاڵاکارێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرخی یەکەم پێکهێنرابوون، تاوەکو لە پۆستی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیدا بمێنێتەوە.
بڕیاری دادگا: دادگا دوای پێداچوونەوە بە تەواوی بەڵگەنامەکان، دڵنیابووەوە لەوەی کە بەڵگەکان تەواو و بەسن بۆ سەلماندنی تاوانەکە، بۆیە بڕیارەکەی بەپێی یاسای ژمارە (١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣) دەرکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

عومڕەکارەکان بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح