zagros news agency

بانکی ناوەندیی عێراق: لیکگەیشتنەکە لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکادا هەنگاوێکی گرنگە

 

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا گەیشتوونەتە لێکگەیشتنێکی هاوبەش بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو بانکە عێراقییانەی پێشتر سنووردارکرابوون بۆ ناو کەناڵەکانی په‌یوه‌ندیی دارایی دەرەکی کە بە دراوەکانی دیکە غەیری دۆلاری ئەمریکی کار دەکەن.
ئەم پێشکەوتنە لە دوای سەردانە فەرمییەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە هات، کە لەو چوارچێوەیەدا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاست بەرزی لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا ئەنجامدا و تێیدا ڕێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو بانکە مەرجدارانەی کە توانیویانە قۆناغی یەکەمی چاکسازیی کەرتی بانکی و مۆڵەتدانەوەی بانکی ناوەندیی عێراق بەسەرکەوتوویی ببڕن و پێوەرەکانی حوکمڕانی و پابەندبوونی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکەن.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندی لە ئێستادا حەوت بانکی عێراقی ئامادەن و مەرجەکانیان تێدایە بۆ ئەوەی دەستبەجێ بگەڕێنەوە سەر هێڵی مروولەی دەرەکی بە دراوە جیاوازەکان و لە قۆناغەکانی داهاتووشدا دوای جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکارە ڕێکخستنەکان مافی مامەڵەکردنیان بە دۆلاری ئەمریکیش پێدەدرێتەوە، کە ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی کەرتی بانکی عێراقی و بەرزکردنەوەی توانای ڕکابەری و تێکەڵبوونی تەواوی لەگەڵ سیستمی دارایی جیهانیدا.
لە کۆتاییدا بانکی ناوەندی دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی وردی سەرجەم بانکەکان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە یاساکانی دژە سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆر و جەختیشی کردەوە کە هەر دامەزراوەیەک کەمتهەمخەمی بکات ڕووبەڕووی سزای توند و تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتیش دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار: ده‌بێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕەزامەندی و رێککەوتنی هەموو کوردستانییانی لەسەر بێت

یاسین

نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریکا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێت

سەڵاح

کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دیاریکرا

یاسین