zagros news agency

هۆشداریی کۆتایی بە فەرمانبەران دەدرێت ​

 

​وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی توند دەدەنە سەرجەم مووچەخۆران کە پێویستە تا کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو لە پڕۆژەی “هەژماری من” خۆیان تۆمار بکەن، بەپێچەوانەوە پرۆسەی پێدانی مووچەکانیان بە تەواوی ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ڕاگرتن دەبێتەوە.

​ئەم بڕیارە وادەی کۆتایی (31ـی ئاب) دیاریکردووە، ئەمەش وایکردووە فشار و قەرەباڵخییەکی بێوێنە لەسەر بنکەکانی تۆمارکردن لە شاری سلێمانی دروستببێت. ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران لە کاتەکانی بەیانیی زووەوە لەبەردەم بانک و بنکەکاندا نۆرە دەگرن؛ ئەمەش بە مەبەستی خۆتۆمارکردن یان وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان بۆ ئەوەی لە وادەی دیاریکراو دوانەکەون.

​ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەڵمەتێکی فراوانی چەواشەکاری هەبوو بۆ ساردکردنەوەی فەرمانبەران لە بەشداریکردن لەم پڕۆژەیەدا. بەڵام لە ئێستادا بۆ ڕای گشتی ڕوون بووەتەوە کە ئەو لایەن و کەسانەی داوای بایکۆتکردنی پڕۆژەکەیان دەکرد، خۆیان پێشوەختە و لە پێش هەمووانەوە ناوی خۆیان لە پڕۆژەی “هەژماری من”دا تۆمار کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی و نوێنەری یوونامی کۆبوونەوە

یاسین

لە پورتوگال یاریزانێکی پێشوو بە 1.5 تۆن کۆکایینەوە دەستگیر کرا

سەڵاح

ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی یەکەمین ڤێستیڤاڵی دەشتی هەولێر دەکرێت

سەڵاح