zagros news agency

ئەمەریکا داوا لە تیک تۆک دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بپچڕێنێت

 

ڕۆژی سێشەممە کۆنگرێسی ئەمریکا یاسایەکی پەسەند کرد، کە داوای لە گرووپی “تیک تۆک” کردووە، ئەگەر نایەوێت ڕووبەڕووی قەدەغەکردن ببێتەوە لە ئەمەریکا. پێویستە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای دایک کە کۆمپانیای “بایتدانس”ـە لە چین بپچڕێنێت.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واژۆ لەسەر ئەو بڕگەیە دەکات کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرابوو.
سەرۆکی ئەمەریکا لە سەرەتای مانگی نیساندا لە کاتی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی شی جینپینگ، “نیگەرانی” خۆی لەبارەی تیک تۆکەوە دەربڕی.
تۆڕە بەناوبانگەکەی سۆشیال میدیا ڕاستەوخۆ دوای دەنگدانەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ناڕەزایەتی دەربڕی و بەو پێیەی قەدەغەکردنی “تیک تۆک” دەبێتە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینی 170 ملیۆن ئەمەریکی.
ئەگەر بڕگەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بایتدانس کۆمپانیای چینی خاوەنی تیک تۆک ناچار دەکات لە ماوەی 12 مانگدا ئەپڵیکەیشنەکە بفرۆشێت، بە پێچەوانەوە لە ئەپڵ و گووگڵ لە ئەمەریکا نامێنێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە نێوان باشترین فیلم و زیانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاریدا

ART

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

یاسین

سه‌گڤان سندی بۆ زاگرۆس: ڕه‌وشی عێراق ئاوا بڕوات مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان

یاسین