zagros news agency

حەوت کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن؛ کێ دەبێتە جێگرەوەی گۆتێرێس؟

 

کێبڕکێی بەدەستهێنانی باڵاترین پۆستی دیپلۆماسی لە جیهان دەستیپێکردووە. حەوت کەسایەتی ناسراو کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتیی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی جێگەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بگرنەوە کە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی لە کۆتایی ساڵی 2026دا کۆتایی دێت.

ماوەی ویلایەتی ئەمینداری گشتی پێنج ساڵە و لێرەدا ناسنامەی ئەو حەوت کاندیدە دەخەینە ڕوو کە تا ئێستا ناویان لە لیستەکەدایە:

يرى كثير من الدبلوماسيين أن رافائيل غروسي المرشح الأوفر حظا بعد سنوات أمضاها في محاولة الحفاظ على دعم الأعضاء الخمسة الدائمين في مجلس الأمن.

  1. ڕافایێل گرۆسی (ئەرجەنتین):
    گرۆسی تەمەن 65 ساڵ، ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە. ئەو بەهۆی ڕۆڵە چالاکەکەی لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و سەردانە مەترسیدارەکانی بۆ وێستگەی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا ناسراوە. زۆرێک لە دیپلۆماتکاران گرۆسی بە “بەهێزترین کاندید” دادەنێن، چونکە توانیویەتی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش (ئەمریکا، ڕوسیا، چین، بەریتانیا و فەڕەنسا) بپارێزێت.
  2. في ‌حال انتخابها، ستصبح ريبيكا غرينسبان أول امرأة تتولى منصب الأمين العام.
  3. ریبیکا گرینسپان (کۆستاریکا):
    گرینسپانی تەمەن 70 ساڵ، جێگری پێشووی سەرۆکی کۆستاریکایە و ئێستا سەرۆکایەتی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) دەکات. ئەگەر هەڵبژێردرێت، دەبێتە یەکەم ژن لە مێژوودا کە ئەو پۆستە وەربگرێت. ئەو جەخت لەسەر چاکسازی لە ڕێکخراوەکە و بەهێزکردنی فرەلایەنی دەکاتەوە.
  4. ميشيل باشيليت هي رئيسة سابقة لتشيلي لفترتين ومفوضة الأمم المتحدة السامية السابقة لحقوق الإنسان.
  5. میشێل باشێلێت (چیلی):
    سەرۆکی پێشووی چیلی بۆ دوو خول و کۆمیسیاری پێشووی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە. سەرەڕای ئەزموونە زۆرەکەی، باشێلێت تەمەنی 74 ساڵە و ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی کۆمارییەکانی ئەمریکا بووەتەوە، بەتایبەت سەبارەت بە هەڵوێستەکانی بەرامبەر چین و پرسی لەباربردنی منداڵ.
  6. في حال فوزه سيصبح ماكي سال ثالث أمين عام من أفريقيا بعد المصري بطرس بطرس غالي والغاني كوفي عنان.
  7. ماکی سال (سەنیگال):
    سەرۆکی پێشووی سەنیگال (2012-2024)، داوای چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و دەیەوێت وڵاتانی نامی و ئەفریقا دەنگی زیاتریان هەبێت. ئەگەر سەرکەوتوو بێت، دەبێتە سێیەم ئەفریقایی کە پۆستی ئەمینداری گشتی وەربگرێت لە دوای بوتروس غالی و کۆفی عەنان.
  8. تولت ماريا فرناندا إسبينوسا وزارتي الخارجية والدفاع في الإكوادور.
  9. ماریا فێرناندا ئێسپینۆسا (ئیکوادۆر):
    وەزیری پێشووی دەرەوە و بەرگری ئیکوادۆرە و پێشتریش سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. ئەو شارەزاییەکی زۆری لە پرسەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و هەمەجۆریی بایۆلۆژی هەیە و دروشمی کاندیدبوونەکەی “گێڕانەوەی بوێری بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانە”.
  10. كارولين أليسون فريدا رودريغيز-بيركيت أول امرأة في تاريخ غيانا وأول شخص من السكان الأصليين يشغل منصب وزير الخارجية.
  11. کارۆلین ڕۆدریگێز بێرکێت (گیانا):
    دیپلۆماتکارێکی دێرینە و ئێستا نوێنەری هەمیشەیی گیانایە لە نەتەوە یەکگرتووەکان. یەکەم ژن بووە لە وڵاتەکەی ببێتە وەزیری دەرەوە. ئەو بەڵێنی داوە کار لەسەر ڕێگری لە ململانێکان و پەرەپێدانی چالاکییە ژینگەییەکان بکات.
  12. تعهد أولارا أوتونو بالعمل على تدشين هيئة للإشراف على أنشطة الأمم المتحدة المتعلقة بالذكاء الاصطناعي.
  13. ئۆلارا ئۆتۆنۆ (ئۆگاندا):
    بە تەمەنترین کاندیدی نێو لیستەکەیە (75 ساڵ). جێگری پێشووی ئەمینداری گشتی بووە و ئەزموونێکی زۆری لە نێو دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە. ئۆتۆنۆ دەیەوێت دەستەیەکی تایبەت بۆ چاودێریکردنی “ژێری دەستکرد – AI” دابمەزرێنێت و کۆتایی بە ململانێ گەورەکانی جیهان بهێنێت.

پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە چۆنە؟
هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی لە ڕێگەی پێشنیاری ئەنجومەنی ئاسایش و پەسەندکردنی کۆمەڵەی گشتی دەبێت. بەهۆی مافی “ڤیتۆ”، هەر یەکێک لە پێنج وڵاتە زلهێزەکە دەتوانن ڕێگری لە هەر کاندیدێک بکەن، بۆیە کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت ئەو کەسە بێت کە زۆرترین ڕەزامەندی نێودەوڵەتی لەسەرە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

یاسین

سوودانی: گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بڕیارێکی عێراقی بوو

سەڵاح

پەرلەمانتارانی ئێران بە جلی سوپای پاسدارانەوە چوونە پەرلەمان

یاسین