zagros news agency

سه‌ره‌ڕای گرژییه‌ سیاسییه‌كان، تیمێکی هاوبەشی ئەمریکی و ڕووسی دوای هەشت مانگ مانەوە لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە سەر زەوی

 

ڕۆژی یەکشەممە، تیمێکی هاوبەشی ئاژانسە بۆشاییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا، دوای تەواوکردنی ئەرکێکی هەشت مانگی لە وێستگەی نێودەوڵەتی ئاسمانی (ISS)، بە سەلامەتی لە دەشتاییەکانی کازاخستان نیشتنەوە.

کەشتی ئاسمانی “سۆیوز MS-28” کە کریس ویلیامز، کەشتیوانی ناسا، و سێرگی کود-سڤێرچکۆڤ و سێرگی میکایێڤ، کەشتیوانانی ڕووسی هەڵگرتبوو، بە هاوکاری پەڕەشووت لە ناوچەیەکی دوورەدەست لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی “جێزکازگان” نیشتەوە.

ئەم گەشتە کە ٢٤١ ڕۆژی خایاند، یەکەم ئەزموونی گەشتی بۆشایی ئاسمان بوو بۆ هەریەک لە ویلیامز و میکایێڤ، لە کاتێکدا کود-سڤێرچکۆڤ بۆ جاری دووەم بوو بەشداری ئەرکێکی لەو شێوەیە بکات.

بڕیارە دوای پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان، تیمەکە بە هێلیکۆپتەر بگوازرێنەوە بۆ شاری “کاراگاندا”. لەوێوە کریس ویلیامز بەرەو ناوەندی بۆشایی ئاسمانی جۆنسۆن لە هییوستن (ئەمریکا) بەڕێدەکەوێت، و دوو کەشتیوانە ڕووسەکەش دەگەڕێنەوە بۆ بنکەی مەشق و ڕاهێنانەکانیان لە “ستار سیتی” لە نزیک مۆسکۆ.

بەردەوامیی هاوکارییەکان سەرەڕای گرژییە سیاسییەکان
سەرەڕای ئەو گرژییە سیاسیانەی دوای ساڵی ٢٠٢٢ و جەنگی ئۆکرانیا لە نێوان واشنتن و مۆسکۆ دروستبووە، بەڵام هەردوو وڵات لە بواری بۆشایی ئاسماندا بەردەوامن لە هاوکارییە نزیکەکانیان. کەشتیوانانی هەردوولا بە کەشتییە ئاسمانییەکانی یەکتری گەشت بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی دەکەن.

جێی ئاماژەیە، هەر لەم مانگەدا و لە ١٤ی تەمموزدا، تیمێکی نوێ کە پێکهاتبوون لە ئەنیل مێنون (ناسا)، پیۆتەر دوبرۆڤ و ئانا کیکینا (ڕووسیا) گەیشتنە وێستگەی نێودەوڵەتی ئاسمانی بۆ دەستپێکردنی ئەرکێکی هەشت مانگی تر.

جارد ئایزاکمان، بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا، خۆی ئامادەی مەراسیمی ڕەوانەکردنی تیمە نوێیەکە بوو لە بنکەی “بایکۆنور” لە کازاخستان، ئەمەش یەکەم سەردانی بەڕێوەبەری ناسا بوو بۆ ئەو بنکەیە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا.

لە ئێستادا تیمە نوێیەکە پەیوەندییان بە کەشتیوانانی تری وێستگەکەوە کردووە کە پێکهاتوون لە جێسیکا مێر و جاک هاساوای (ئەمریکا)، سۆفی ئەدینۆت (ئەوروپا) و ئەندرێ فێدیایێڤ (ڕووسیا) وەک بەشێک لە گەشتی “ئێکسپێدیشن ٧٥”.

From left, NASA astronaut Chris Williams, Roscosmos cosmonaut Sergey Kud-Sverchkov, and Roscosmos cosmonaut Sergei Mikaev are seen inside the Soyuz MS-28 spacecraft after they landed in a remote area near the town of Zhezkazgan, Kazakhstan on Sunday.

The Soyuz MS-28 spacecraft lands near Zhezkazgan, Kazakhstan on Sunday.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی کوردی “سوارۆ و چێڵەکەی” لە شاری هەولێر نمایش کرا

ART

ترەمپ تاوتوێی هێرشێکی گشتگیر بۆ سەر ئێران دەکات

سەڵاح

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی سووریا بەڕێوەچوو

یاسین