zagros news agency

مارک زوکەربێرگ تا پێنج ساڵی تر ملیاران کەس خاوەنی AIی تایبەت بە خۆیان دەبن

 

مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا رایگەیاند کە پێشبینی دەکات لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ملیاران کەس لەسەرانسەری جیهاندا خاوەنی بریکاری ژیریی دەستکردی کەسی (Personal AI Agents) بن. بە بڕوای زوکەربێرگ ئەم ئامرازە زیرەکانە دەبنە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و هاوکارییان دەکەن لە بەڕێوەبردنی کارەکان و کڕین و پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا.

ئەم لێدوانەی زوکەربێرگ لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای مێتا بە سەرمایەیەکی خەیاڵییەوە وەبەرهێنان لە بواری ژیریی دەستکرد و پەرەپێدانی مۆدێلە پێشكەوتووەکاندا دەکات تاوەکو بتوانێت ئەم تەکنەلۆژیایە بە بێبەرامبەر یان بە تێچوویەکی کەم بخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپی VLC ژێرنووسی ڕاستەوخۆی بۆ زیاد دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

یاسین