سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند فەرماندەی تیمی نیشانەشکێنانی کەتیبەی نوسەیرات و فەرماندەیەکی باڵی سەربازیی ڕێکخراوی حەماسیان کردووەتە ئامانج.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ئۆپراسیۆنی یەکەم ڕۆژی دووشەممە ٥ی گەلاوێژ لە باشووری کەرتی غەززە ئەنجام درا و تێیدا ئەحمەد هیشام مەحموود لووح، فەرماندەی تیمی نیشانەشکێنانی کەتیبەی نوسەیرات کوژرا.
بە گوێرەی گوتەی سوپای ئیسرائیل، ئەحمەد هیشام دوایین فەرماندەی تیمی نیشانەشکێنانی ئەو کەتیبەیە بوو لەو پۆستەدا مابووەوە.
ئۆپراسیۆنی دووەم هەر لەو ڕۆژەدا لە باکووری کەرتی غەززە ئەنجام درا و تێیدا مەحموود عەلی مەحموود تەرووش، فەندەیەکی باڵی سەربازیی ڕێکخراوی حەماس کوژرا.
سوپای ئیسرائیل گوتی مەحموود تەرووش لە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەردا چووبووە نێو خاکی ئیسرائیل.

