zagros news agency

بەشە خۆراکێکی دیکەی مانگانە دابەش دەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان لەبارەی وردەکاریی بەشەخۆراکی سێیەمی ئەمساڵ ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: “ئەم هەفتە دابەش دەكرێت.”

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “لەم هەفتەیەدا و لەم چەند رۆژەدا لە هەرێمی كورستان دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ دەكرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی چەند رۆژێكە بریكارەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی خۆراك لیستی ناوی هاووڵاتییان وەردەگرن.

نەوزاد شێخ کامیل، ئاشكرایشی كرد: “بەشەخۆاكی مانگی سێی هاووڵاتییان پێكهاتووە لە شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج و نیسك.”

جەختیشی كردەوە، لە هەفتەی رابردووەوە لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەم کراوە و هاوكات ئەم هەفتەیەش بەشەخۆراكی سێیەمیش دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دووپاتی كردەوە، هەموو ئەو مادانەی بەشەخۆراك، كە دابەش دەكرێن، دوای پشكنین و دڵنیابوونەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێن.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ٥١ شاری باکووری کوردستان زیاتر لە ٢٨٠ کەس بەتۆمەتی هاوکاری‌کردنی پەکەکە دەستگیر کران

یاسین

دووشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر خشتەکانی بوودجە دەدرێت

سەڵاح

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین