zagros news agency

بەهای زێڕ و زیو دووبارە ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە

 

​ئەمڕۆ شەممە، 1ـی ئابی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لە کاتی داخرانی هەفتانەیاندا گۆڕانکاریی ئەرێنییان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ هەڵکشا بۆ 4,045.16 دۆلار، یەک کیلۆگرام بەرزبووەوە بۆ 130,055.07 دۆلار و یەک گرامیش لەسەر 130.06 دۆلار جێگیر بوو.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان بە هەمان شێوە هەڵکشانیان تۆمارکرد؛ عەیارەی 22 بەرزبووەوە بۆ 934,186 دینار، عەیارەی 21 گەیشتە 891,723 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 764,334 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشانی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هەڵکشاوە بۆ 57.6 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,851.82 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.85 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم ڕوو لە بەرزبوونەوەیەی کۆتایی هەفتەیە دوای بڕیارەکەی ئەم دواییەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف بۆ هێشتنەوەی ڕێژەی سوود بە نەگۆڕی و بەردەوامیی چاودێریکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان و بازاڕی وزە دێت، کە وایکردوو وەبەرهێنەران دووبارە ڕوو لە کڕینی کانزا گرانبەهاکان بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوژرانی ٤ ئەندامی گروپێکی چەکدار لە سیستان و بەلوچستان

سەڵاح

بکوژێک دەستگیرکرا

یاسین

وەزیری نێوخۆی تورکیا: لە خۆرهەڵاتی تورکیا پێنج چالاکی پەکەکەمان کوشتووە

سەڵاح