zagros news agency

د.ئه‌یوب گۆمه‌شینی بۆ زاگرۆس: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سوریا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی دیپلۆماسی و سیاسییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌

 

مامۆستایه‌كی زانكۆ و جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی دووربین بۆ پرسه‌ سیاسییه‌كان باس له‌ گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ سوریا و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ گرنگه‌ چونكه‌ په‌یوه‌ندی سوریا و هه‌رێمی كوردستان ده‌باته‌ قۆناغێكی نوێ,ه‌ و ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كان باشتر ده‌بێـ.

د.ئه‌یوب گۆمه‌شینی, بۆ زاگرۆس گوتی: ،لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، ئەمە یەکەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ سووریا و بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق و دۆخی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ بکات ئه‌م سه‌ردانه‌ زۆر گرنگه‌ چونكه‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ هه‌ستیاره‌ و جه‌نگ له‌ ئارادایه‌ و سوریاش له‌رووی جوگرافی و پێگه‌ی سیاسییه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ هەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی لە ئاسانکاریی بازرگانی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیدا بگێڕێت، لە چوارچێوەی پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان سووریا و عێراقدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا، دوای هەوڵی ناوبژیوانی و دەستپێشخەرییەکانی دێت بۆ کۆتاییهاتن بە شەڕ و پێکدادانەکان و بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی سووریا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و كوردستان رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ راگرتنی جه‌نگ له‌ سوریا به‌تایبه‌ت له‌نێوان سوپای سوریا و هه‌سه‌ده‌.

گوتیشی: ئه‌م سه‌ردانه‌ هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزکردنی دیالۆگ و پەیوەندییەکان چاوەڕواندەکرێت گفتوگۆکان لەسەر چەند تەوەرێک چڕببنەوە؛ لەوانە: ئاسایشی سنوورەکان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان، ئاسانکاری بۆ جووڵەی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی کاڵا، لەگەڵ پرسی گەڕانەوەی پەنابەر و ئاوارەکان.هەروەها هاوئاهەنگی لەبارەی پەرەسەندنە ناوچەییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و فراوانکردنی هاوئاهەنگی لە کەرتە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانەکاندا باسدەکرێن.

د.ئه‌یوب گۆمه‌شینی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەم سەردانە دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی هاوئاهەنگی هاوبەش لە بەرامبەر ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکاندا. و حكوومه‌تی سوریا به‌م دوایانه‌ ئەو هێرشانەی سەرکۆنەکرد کە هاووڵاتییانی مەدەنی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیان کردبووە ئامانجی تووندوتیژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: گفتوگۆکانمان لەگەڵ تاران باشن

سەڵاح

مەسرور بارزانی و موسەننا ئەلسامەڕائی کۆبوونەوە: جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا کرایەوە

دڵشاد

مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەمەریکی، جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە

یاسین