zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ: زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتی چەکەکانیان تۆمار کردووە

 

​لیوا مەنسوور عەلی سوڵتان، یاریدەدەری بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ڕێکخستنی چەک، ئاشکرای کرد، پرۆسەی تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتییان وەک بتەمایەکی بنەڕەتی و پردێکی پەیوەندی بەهێز بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان شەقام و دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسادا ئەژمار دەکرێت.

​تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە چوارچێوەی کارەکانی کۆمیسیۆنی نیشتمانیی بەردەوامدا چەکەکانیان تۆمار کردووە.

بۆ کارئاسانی لەم پرۆسەیەدا و بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕۆتین، وەزارەتی ناوخۆ پشتی بە سەکۆی ئەلیکترۆنیی (Ur) بەستووە.
​لە سەرانسەری پارێزگاکاندا 845 نوسینگەی تایبەتمەند بە تۆمارکردنی چەک کراونەتەوە، کە بە شێوەیەکی بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر ئەرکی پشکنین و تۆمارکردنی چەکەکان لە ئەستۆ دەگرن.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێژەیەکی بەرچاوی هاووڵاتیان بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان سەردانی نووسینگەکانیان کردووە و پشتیوانیان لەم هەوڵە نیشتمانییە کردووە.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لیوا مەنسوور ڕوونی کردەوە، دیوەخانی هۆزە عێراقییەکان بوونەتە یەکێک لە شوێنە سەرەکی و دەروازە گرنگەکان بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتەکە، بەجۆرێک زیاتر لە 600 شێخی هۆز دیوەخانەکانیان کردۆتەوە و بە فەرمی داوایان لە ئەندامانی هۆزەکانیان کردووە چەکەکانیان تۆمار بکەن.

هەروەها لە ناو ئەم دیوەخانانەدا زنجیرەیەک کۆڕ و کۆبوونەوە لەبارەی ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نەریتە عەشایەرییانە بەستراون کە زیان بە ئاسایش دەگەیەنن، لە پێشەنگیان دا دیاردەی “دەقەی عەشائێری” بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین

له‌سه‌ر مامەڵەكردن بە سیم کارتی بێسەرەتا، دەیان دووکان داخران و خاوەنەکانیان سزادران

سەڵاح

قالیباف : گەرووی هورمز هەرگیز ناگەرێتەوە دۆخی پێش شەڕ

گوران