zagros news agency

بێرناردۆ سێلڤا لە یەکەم لێدوانیدا پاش پەیوەندیکردنی بە ڕیال مەدرید

بێرناردۆ سێلڤای ئەستێرەی نوێی ڕیال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی یانەکە خۆشحاڵیی خۆی بە ئیمزاکردنی گرێبەستەکە دەربڕی و ڕایگەیاند کە پێویستی بە دووجار بیرکردنەوە نەبووە بۆ قبوڵکردنی ئۆفەری باشترین یانەی مێژوو.

سێلڤا ئاماژەی بە سەختیی مەشقە سەرەتاییەکانی کرد بەڵام جەختی کردەوە کە ئامادەیە لە هەر شوێنێکی یاریگادا بێت خزمەتی تیپەکە بکات و هاوکاریی هاوڕێکانی بکات.

هەروەها پەرۆشیی خۆی دەربڕی بۆ کارکردن لەژێر سەرپەرشتیی خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پرتوگالی کە لە منداڵییەوە سەیری سەرکەوتنەکانی کردووە، لە کۆتاییشدا زینەدین زیدان، ڕوی کۆستا و لۆکا مۆدریچی وەک سەرمەشق و ئیلهامبەخشی خۆی لە جیهانی تۆپی پێدا ناوبرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول بە کارێک بەرامبەر بنەماڵەی دیاگۆ جۆتا هەموو لایەک شۆک دەکات

یاسین

ئارسناڵ ئارەزووی گواستنەوەی ئەلڤارێز دەکات

یاسین

گواردیۆلا پشوو بە یاریزانەکانی دەدات

ahamd.luqman