zagros news agency

سێنتکۆم: ڕێڕەوی باشووری گەرووی هورمز کرایەوە

​

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە ڕێڕەوی باشووری گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە، تا بە شێوەیەکی سەلامەت پرۆسەی گواستنەوەی نەوت، گاز و کاڵا بازرگانییەکان ئەنجام بدەن.
​
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، لە سێ مانگی ڕابردوودا هاوکاری و کارئاسانی بۆ زیاتر لە ٣ هەزار کەشتی بازرگانی کراوە. لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ١٤ی تەمووزەوە تاوەکو ئێستا، ڕێگری لە چوون و دەرچوونی ٤٥ کەشتی لە بەندەرەکانی ئێران کراوە.

​ئەم پێشهاتە لە کاتێکدا دێت کە عومان و ئێران لە گفتوگۆداندایە بۆ کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز.
لە لایەکی ترەوە، بەهۆی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران، بۆردوومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکان ڕاوەستاون.
​
کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییە ئابووری و سەربازییەکان لە ناوچەکەدا و ئاسانکاری بۆ بزوتنەوەی بازرگانی جیهانی لە ڕێگەی ئەم دەروازە ستراتیژییەوە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتووی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید یانەکەی خستۆتە ژاوە ژاو

یاسین

پەرلەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی چوارشەممەی بڵاوکردەوە

یاسین

عەبدولخالق تەڵعەت له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ هۆكاری پێنه‌دانی سیسته‌می به‌رگری به‌كوردستان ئاشكرا ده‌كات

یاسین