zagros news agency

ڕێکخراوی تەندروستیی ئاژەڵان، هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە باکووری ئێران دەدات

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستیی ئاژەڵان (WOAH) ڕایگەیاند، ئێران هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی زۆر کوشندەی “H5N1″، ناسراو بە ئەنفلۆنزای باڵندەی، لە بەشێک لە ناوچەکانی باکووری وڵات پشتڕاست کردووەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە بڵاو کراوەتەوە لەلایەن حکومەتیه ئێرانییەوە نێردراون.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە بڵاوی کردەوە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، ئەم ڤایرۆسە لە نێو ٩٠پەلەوەردا دۆزراوەتەوە، کە بەهۆیەوە ١٠ باڵندە لەناوچوون و ئەوانی دیکەش بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەناوبراون.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە هۆی نیگەرانیی بەرفراوانی حکوومەتەکان و چالاکوانانی پیشەسازیی پەلەوەر، چونکە ئەم نەخۆشییە لە زۆر وڵاتدا بووەتە هۆی لەناوچوونی کۆمەڵە پەلەوەرەکان، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و ترسی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ.
سەبارەت بەم بڵاوبوونەوەیە کە ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستیی ئاژەڵان ڕایگەیاندووە، هیچ ڕاپۆرتێک لە ناوخۆی ئێراندا بڵاو نەکراوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پرسی گرانیی گۆشتی مریشک لە میدیاکانی ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆخی ژیان لە کەرتی غەززە وایکردووە گەنجەکان ئاوات بە مردن بخوازن

یاسین

ئەنجێلینا جۆلی لە نێوان دایکییەتی و جیهانی مافیادا

ART

‎وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا جێگیر دەبێ و بەرەو باشتر دەچێت

گوران