ژووری بازرگانی و پیشهسازی ههولێر پێشوازی دهكات له شاندێکی دامەزراوەی زانست و پیشەیی رازی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار ستار نصیری، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەکە، و هەوال ئەرگوشی، نوێنەری دامەزراوەکە لە هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان، و ژمارەیەک لە ئەندامانی شاندهكه ، لەلایەن ئیبراهیم محەمەد ئاغا، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
بهپێی بهیاننامهیهك كه لهلایهن ژووری بازرگانی و دامهزاروهی رازی هاتووە : لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەرفەت و ئاسۆکانی پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی، وەبەرهێنان، نوێکاری و گواستنەوەی تەکنەلۆژیا لە هەرێمی کوردستان کرا. دامەزراوەی زانست و پیشەیی رازی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گەشەی بەردەوام تەنها بە دامەزراندنی کارگە، بەرهەمهێنان یان بازرگانی بەدەست نایەت، بەڵکو بە گرێدانی زانست، تەکنەلۆژیا، نوێکاری، وەبەرهێنان، پەرەپێدانی هێزی مرۆیی و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ گەشەی ئابووری و پیشەسازی دەستەبەر دەبێت.
هەردوو لایەن هاوڕا بوون لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی پیشەسازی و تەکنەلۆژیا؛ پڕۆژەیەک کە ئامانجی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی، گواستنەوەی تەکنەلۆژیای نوێ، پشتگیری لە نوێکاری، پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و دروستکردنی دەرفەتە پایەدارەکانی کارە.
دامەزراوەی زانست و پیشەیی رازی هەروەها ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ حکومەت، ژووری بازرگانی، زانکۆکان، کەرتی تایبەت و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی هاوبەش لە بوارەکانی توێژینەوە، نوێکاری، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، ڕاهێنانی کرداری و پەرەپێدانی هێزی مرۆیی.
دامەزراوەکە هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئامانجی تەنها دامەزراندنی کارگە نییە، بەڵکو دروستکردنی ژێرخانێکی یەکگرتووە کە زانکۆکان، ناوەندەکانی توێژینەوە، کەرتی پیشەسازی، وەبەرهێنەران و دامەزراوە حکومییەکان لە چوارچێوەیەکی هاوبەشدا پەیوەندییان پێوە بکەن ؛ بۆ ئەوەی دەرچووانی زانکۆکان بە شێوەی کرداری ئامادەی بازاڕی کار ببن و کۆمپانیاکانیش سوود لە هێزی کاری ناوخۆیی پسپۆڕ و شارەزا و تەکنەلۆژیای نوێ وەربگرن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دامەزراوەی زانست و پیشەیی رازی ڕایگەیاند کە بڕیارە چالاکییەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی فەرمی لە ژێر چەتری کۆمپانیایەکی خۆماڵی ڕێکبخات و هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ لایەنە حکومی، ئەکادیمی و کەرتی تایبەت بەردەوام پەرەپێ بدات.
هەروەها، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی هاوکاری و ئاسانکاری، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایییە بەرکارەکان، بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆژە هاوبەشەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهێزکردنی هاوکاری لەنێوان دامەزراوە زانستییەکان، زانکۆکان، کەرتی تایبەت و لایەنە حکومییەکان، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی پەرەپێدانی پیشەسازی، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، پەرەپێدانی هێزی مرۆیی و دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێز، جیاواز و بەردەوام لە هەرێمی کوردستان.
ئیبراهیم محهمهد ئاغا, بهناوی ژووری بازرگانی و پیشهسازی ههولێرهوه ههموو كارئاسانیهی بۆ شاندهكه روونكردهوه كه بهو ئامانجهی بتوانرێت پرۆژهكان ببنه هۆكاری رهخساندنی ههلی كاری زیاتر له كوردستان و پهرهپێدان له كهرتی پیشهسازی و فرهچهشنكردنی سهرچاوهكانی داهات وهك پشتیوانی له سیاسهتی كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێم.

