zagros news agency

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە وەکالەت پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٦، ڕێبەر ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، پێشوازی لە دانیال هوون، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی سویسرا سوپاسی خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا وەک باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، لە کاتی سەردانەکانیدا بۆ هەرێمی کوردستان، هەمیشە هەماهەنگ و هاوکار بوون بۆ سەرخستنی کارەکانیان. هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان سویسرا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەوپێش بچن. هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا توانیویانە ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز بکەنەوە، و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان خستە ڕوو، بەتایبەت لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.

لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە وەکالەت، بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵەکانی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ و هاوکار دەبێت بۆ باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق لە کاتی دەستبەکاربوونی، چونکە ئامانجی حکومەتی هەرێم ئەوەیە ئاستی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا پەرەیان پێ بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

كۆمەڵە شیعری “نهێنییەكانی ناو جانتای شاعیرێك” بڵاوكرایەوە

ART