ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/8/6 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا کە نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، سەرۆکی دیوان وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزباییکردن لە خاتوو ڤێر، ئامادەییی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاریکاری و پشتیوانییەک کە بۆ سەرخستنی کار و ئەرکە نوێیەکەی لە هەرێمی کوردستان پێویست بێت، نیشان دا.
لای خۆیەوە خاتوو هۆڵی ڤێر، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.



