zagros news agency

تورکیا، سعوودیە و پاکستان “ڕێککەوتننامەی بەرگریی سێقۆڵی”یان واژوو کرد

 

لە هەنگاوێکی مێژوویدا بۆ گۆڕینی هاوسەنگییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەر سێ وڵاتی تورکیا، عەرەبستانی سعوودی و پاکستان ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژیی بەرگرییان واژوو کرد.

ئەمڕۆ هەینی، لە مەراسیمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان، “ڕێککەوتننامەی بەرگریی سێقۆڵی” لە نێوان ئەو سێ وڵاتەدا واژوو کرا.

گرنگترین خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکە:

  • لە دەقی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هەر یەکێک لەو سێ وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر هەموو لایەک ئەژمار دەکرێت و وڵاتانی تر پابەند دەبن بە بەرگری لێکردنی.
  • ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە پەرەپێدانی توانای ڕێگریی بەکۆمەڵە لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژی و هەڕەشەیەکی دەرەکی.
  • ڕێککەوتنەکە جەخت لە پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازی و بەرگرییەکان دەکاتەوە لە هەموو ڕەهەندەکاندا، لەوانە پیشەسازیی بەرگری، مەشق و ڕاهێنان، و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری.

ئەم هاوپەیمانییە نوێیە وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە، ڕیاز و ئیسلام ئاباد دەبینرێت، کە ئامانج لێی دروستکردنی بلۆکێکی سەربازیی بەهێزە بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەو سێ وڵاتە لە ناوچەکەدا.

May be an image of one or more people and text

سه‌رچاوه‌: AA

هەواڵی پەیوەندیدار

كاروان ستوونی : سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز

یاسین

براندێکی چینی جۆرە مۆدەیەک پێشکەش دەکات کە ڕەنگە کەس لەبەری نەکات

یاسین

عێراق ١٥٧ خێزانی لە کەمپی هۆڵەوە گەڕاندەوە

سەڵاح