zagros news agency

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کۆبوونەوە


لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتیی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، کۆبوونەوەی ئاساییی لێژنەی باڵا بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی یومنا عەبدولحوسێن، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانی ڕێکخراو (UNODC) و نوێنەری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. تێیدا چەندین تەوەری گرنگی پەیوەست بە پلان و بەرنامەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تاوتوێ کران.
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، هەڵسەنگاندنی بڕگەکانی بەرنامەی کار بوو بۆ چۆنییەتیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، لەگەڵ پەرەپێدانی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی ئەو دیاردەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا

دڵشاد

ڕاوێژکاری دارایی سوودانی: ئابووریی عێراق سەرکەوتووانە بەرەنگاری ئالەنگارییەکان بۆتەوه

یاسین

نیۆرک تایمز : ئێران دەستی بە کاراکردنەوەی دەیان شوێنی هەلدانی مووشەکی کردووە

گوران