zagros news agency

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی کار دەرچوو

 

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرکرد. بڕیارەکە لەسەر بنەمای تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە قۆرغکاریی دارایی، تێوەگلانی لە گەندەڵی و قازانجکردنی ڕاستەوخۆ لە گرێبەست و کارەکانی وەزارەتەکە دەرچووە.

لە دۆسیەیەکی تری هاوشێوەدا، دەسەڵاتی دادوەری داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار نازم ئەسەدی هەڵبگرێت، ئەوەش وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ ڕێکارە یاساییەکان لە دژی؛ بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەیەکی گەندەڵی کە پەیوەندی بە گرێبەستەکانی کرێکارانی بیانی و کۆمپانیا وەهمییەکانەوە هەیە.

مانگی ڕابردوو، ئەحمەد ئەسەدی لە تۆمارێکی دەنگیدا ڕایگەیاندبوو، تەواوی هاوکارییەکی دەزگا دادوەرییەکان دەکات سەبارەت بەو دۆسیانەی گومان دەکرێت گەندەڵیان تێدا بێت، هەروەها دانی بەوەدانا کە بڕە پارەیەکی ئەوە دەستی بەسەردا گیراوە. ئەسەدی لەو تۆمارەدا گوتی: لە کاتی گەشتێکی چارەسەری پزیشکیدا بووم لە دەرەوەی وڵات، کەچی هەڵسوکەوتێک لەلایەن یەکێک لە نزیکەکانمەوە کرا و گومانی گەندەڵی و سەرپێچی لێکەوتەوە، لایەنە پەیوەندیداره‌کانیش دەستبەجێ ڕێکاری یاساییان گرتەبەر.”

تەنها دوو ڕۆژ پێش بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە، دوو هێزی سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق هەڵمەتێکی پشکنینیان بۆ دوو باخ ئەنجام دابوو؛ کە دەگەڕانەوە بۆ هەریەکە لە شەبن زەیدی سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزاری، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پێشووی کار و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، هەردوو مەزرعەکەش دەکەونە ناوچەی زەعفەرانییە لە باشووری بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی ئالابا لەپێکانەکەی دیاریکرا

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

لە هەولێر، کتێبێکى مێژوویى ناسێندرا

یاسین