zagros news agency

عێراق میکانیزمێکی نوێی بۆ هەناردەکردنی نەوت و چاکسازی لە کەرتی سووتەمەنی پەسەند کرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ستراتیژیی پەسەند کرد کە وەک وەرچەرخانێکی جۆری لە چاکسازیی کەرتی نەوت وەسف دەکرێن. ئەم بڕیارانە هاوکاتن لەگەڵ گرتنەبەری پلانێك بۆ دابینکردنی دەروازەی جێگرەوەی هەناردەکردن كه‌ بەهۆی ئاڵۆزییە جیۆسیاسییەکانی گەرووی هورمز روویانداوه‌.

گرنگترین بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران:

١. هەناردەکردن و گواستنەوە: ڕەزامەندی درا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیا جیهانی و ناوخۆییە پسپۆڕەکانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ. هەروەها وەزیری نەوت سەرپشک کرا بۆ دروستکردنی تەوەرەی نوێی گواستنەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستە بەردەوامەکان و هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە کاتی پێویستدا بۆ زامنکردنی جێگیریی دابینکردنی سووتەمەنی.

٢. نرخی نەوتی خاو: پەسەندکردنی پێشنیازی کڕینی نەوتی خاو بەپێی نرخی کۆمپانیای “سۆمۆ” یان ئەو نرخەی لە بودجەی گشتیدا جێگیر کراوە (هەر کامیان کەمتر بێت)، بە داشکاندنی (٣٠٪) کە ساڵانە دیاری دەکرێت. ئەم بڕیارە لە یەکی ئەیلوولی ٢٠٢٦ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

٣. هەڵگرتنی پشتگیریی دارایی: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە هەڵگرتنی پشتگیریی دارایی لەسەر نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ سەرجەم کەرتەکان، جگە لەو بەرهەمانەی ڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێن کە بریتین لە (بنزین، گازوایل، نەوتی سپی و غازی شل).

ئەم هەنگاوانەی حکومەت وەک هەوڵێک دەبینرێن بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر دەوڵەت و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی ڕێڕەوە ئاوییەکانی هەناردەکردنی وزە دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر… لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا

سەڵاح

ئەمەریکا هۆشداری بەهۆنگ کۆنگ داوە لە ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین

سەڵاح

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:چاوەڕوانی پەیامی ئەمریکا ناکەین

سەڵاح