zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەری سەلامەتیی گشتی بڵاوکردەوە

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چەسپاندنی ستانداردە جیهانییەکانی سەلامەتی و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان، ڕێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2026ی تایبەت بە جێبەجێکردنی “ڕێبەری سەلامەتیی گشتی” دەرکرد، کە زنجیرەیەک مەرج و سزای دارایی نوێ بۆ کۆمەڵگە و پڕۆژە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

بەپێی ڕێنماییەکە کە بە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، لێژنەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتیی وەزارەت و چەند لێژنەیەکی لاوەکی لە ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکدەهێندرێن. ئەرکی ئەم لێژنانە چاودێریکردنی پڕۆژەکان دەبێت لە قۆناغی نەخشەسازییەوە تاوەکو تەواوبوونیان، بە شێوازێک کە پێویستە ساڵانە 4 جار پشکنینی خولییان بۆ ئەنجام بدرێت.

​لە چوارچێوەی ڕێسا نوێیەکاندا:

​ڕسوومات و سزا کەمییەکان: ڕسووماتی پشکنین بە 250 هەزار دینار و سزای سەرپێچیکردنی مەرجەکانی سەلامەتی بە 500 هەزار دینار دیاریکراوە.

​سیستەمی گازی LPG: مەرجی توند و ورد بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی گازی شل لە شوێنە نیشتەجێبوون و بازرگانییەکاندا دەسەپێندرێت.

​تانکەرەکانی سووتەمەنی: تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی ملکەچی هەڵگرتنی کۆد و تابلۆی ناسنامەی تایبەت دەکرێن، و سەرپێچیکاران بە 200 هەزار دینار سزادەدرێن.

​بنکەی بەرگری شارستانی: کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی سەروو 1,000 یەکە پابەند دەکرێن بە دروستکردنی بنکەیەکی تایبەتی بەرگری شارستانی.

ئەم ڕێکارانەی وەزارەتی ناوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی فەرمی لە ڕۆژنامەی “وەقایەعی کوردستان”دا، دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و تەواوی پڕۆژە و کۆمەڵگەکان دەبێت ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەبارەت بەو لێبڕینەی لە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی روونکردنەوەی دا

سەڵاح

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

یاسین

عێراق میکانیزمێکی نوێی بۆ هەناردەکردنی نەوت و چاکسازی لە کەرتی سووتەمەنی پەسەند کرد

سەڵاح