zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، لیستی مووچەی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی تەمووزی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا .

 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە ( ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦ ) تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی تەمووزی ٢٠٢٦) ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی پارلەمانی بریتانیا و پارلەمانی یەكێتیی ئەوروپا دەكات

یاسین

سه‌عد موته‌ڵه‌بى سه‌ركرده‌ی نزیك له‌ نوری مالیكی كۆچى دوایی كرد

سەڵاح

سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ تاران و لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین