zagros news agency

پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک لەسەر دروستکردنی پشێوی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ببوونه‌تە هۆکاری دروستکردنی پشێوی و نائارامی لە سنووری قەزای خەبات.

بەپێی ڕوونکردنەوەکەی پۆلیس، شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، لە گوندی “گردەڕەشە”ی سەر بە قەزای خەبات، چەند کەسێک هەوڵی تێکدانی بارودۆخی ناوچەکە و دروستکردنی پشێوییان دابوو. پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە بە مەبەستی پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریکردن لە هەر زیانێکی گیانی و ماددی کە بەر هاووڵاتیان و کەرتی گشتی بکەوێت، هێزەکانیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێوییەکەدا هەبووە، بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە بەشداربووی ڕووداوەکە بوون.”

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پەیامێکی هۆشداریشی ئاراستەی سەرپێچیکاران کردووە و ڕایگەیاندووە، کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت کەسانێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامی ناوچەکە بگەیەنن. دوپاتیشیان کردووەتەوە کە پۆلیس وەک جێبەجێکاری یاسا، بەردەوام دەبێت لە پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی هاووڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی خەم وپەژارەی خۆی بۆ کارەساتەکەی کوت دەربڕیی بۆ

سەڵاح

لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیندرا

یاسین

ڕاپۆرتەری مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر تیرۆرکردنی دوو سەربازی پێشووی ئەفغانی کرد

یاسین