zagros news agency

دادگای تاوانەکانی دیمەشق سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ موفتی سه‌رۆكی پێشووی سوریا ده‌ركرد

ڕۆژی دووشەممە، دادگای چوارەمی تاوانەکانی دیمەشق سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەحمەد حەسوون، موفتی پێشووی سووریا دەرکرد، دوای ئەوەی بە چەندین تاوانی جیاواز تۆمەتبار کرا.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، حەسوون بە تۆمەتی “نانەوەی فیتنەی تائیفی” و “خراپ بەکارهێنانی پۆست و دەسەڵات” لە سەردەمی حوکمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی لادراوی سووریا، تاوانبار کراوە.

دادگاکە لە شەشەمین دانیشتنی خۆیدا کە تایبەت بوو بە ڕاگەیاندنی حوکمی کۆتایی، بە شێوەیەکی ئامادەبوو (حضوري) سزاکەی بەسەردا سەپاند. ئەم بڕیارە دوای تەواوبوونی هەموو قۆناغەکانی دادگاییکردن و لێکۆڵینەوە یاساییەکان دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەچوون.

ئەحمەد حەسوون، دەیەمین بەرپرسی باڵای ڕژێمی پێشووی سووریایە کە لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییەکانی قۆناغی گواستنەوەوە سزا دەدرێت.

حەسوون بۆ ماوەی زیاتر لە 16 ساڵ پۆستی موفتی کۆماری سووریای بەدەستەوە بوو. ناوبراو بە یەکێک لە کەسایەتییە هەرە نزیکەکانی بەشار ئەسەد دادەنرا و بەردەوام لە بۆنە ئایینی و فەرمییەکاندا لە تەنیشت ئەو دەردەکەوت و داکۆکیکارێکی سەرسەختی سیاسەتەکانی ڕژێمەکەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ زاگرۆس نهێنی ناكۆكی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی 2027ی عێراق ده‌خاته‌روو

سەڵاح

جەمال سلێمان بۆ وێنەگرتنی دوو دراما دەگەڕێتەوە سووریا

ART

هه‌ولێر.. كوڕبه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ خستنه‌ڕووى كارى هاوبه‌شى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان

یاسین