zagros news agency

سه‌باح نوعمان: پلانێکی نوێی پڕچەککردن و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ هێزە عێراقییەکان ئامادەکراوە

 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان، ڕایگەیاند کە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای گەشەکردنی تواناکانی هێزە عێراقییەکان و ئامادەیی تەواویان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی دراوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە پلانێکی تۆکمە بۆ پڕچەککردنی هێزەکان بە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە و شێوازی نوێی جەنگ داڕێژراوە.

سەباح نوعمان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) وتی: “دیاریکردنی ٣٠ی ئەیلوول وەک وادەی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ئەنجامی دیدگایەکی گشتگیری دامەزراوە ئەمنییەکان و گەیشتنی هێزەکانمان بە ئاستێکی بەرزی لێهاتوویی و پرۆفیشناڵانە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی، دوور لە هەموو ململانێیەکی سیاسی ئه‌م بڕیاره‌ دراوه‌.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە “کۆدەنگی سیاسی و جەماوەری لەسەر ئەم وادەیە، سەرچاوەی لە قەناعەتی سەرکردە ئەمنییەکانەوە گرتووە کە ئەو کاتە بەسە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان، چونکە چیتر پێویست بە مانەوەیان ناکات.” وتیشی: “بڕیارەکە پشتبەست بە هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان و سروشتی ناوچەکە و ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ داڕشتنی پلانی پێشوەختە و پڕچەککردنی هێزەکان بە نوێترین تەکنەلۆژیا دراوە.”

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، نوعمان ڕایگەیاند کە “دوای ئەم ڕێککەوتە، پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ هاوبەشیی دووقۆڵی لەسەر بنەمای یەکسانی دەگۆڕدرێن.” جەختیشی کردەوە کە عێراق دەبێتە چەقی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، لە هەمان کاتدا هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و مەشق و ڕاهێنان بەردەوام دەبن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپڵ مۆدێلی نوێی iPhone 17e بەشێوەیەکی فەرمی راگەیاند

یاسین

شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهانی له‌ ئیماڕات ده‌كات

سەڵاح

CIA هۆشداری دەدات سەبارەت بە OpenAI و ChatGPT

یاسین