zagros news agency

ماکرۆن بە فەرمی بەکارهێنانی مۆبایلی لە قۆناغی ئامادەیی قەدەغە کرد

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بە فەرمی یاسای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی لە سەرجەم قوتابخانەکانی قۆناغی ئامادەیی ( وڵاتەکەیدا واژۆ کرد، بەمەش کۆتایی بە مشتومڕێکی درێژخایەن لەسەر کاریگەرییەکانی تەکنەلۆجیا لە ناوەندەکانی خوێندندا هێنا.

سەرۆکی فەرەنسا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەسەندکردنی یاساکەی ڕاگەیاند و گووتی: “پاراستنی منداڵانمان لە زیادەڕۆییەکانی شاشە چیتر چاوەڕوانی ناکات.” ماکرۆن جەختیشی کردەوە کە “قوتابخانەیەکی بێ مۆبایل، واتە گەڕاندنەوەی هێمنی و ئارامی بۆ ناوەندەکانی فێربوون و پرۆسەی پەروەردە.”

پێشتر فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەکارهێنانی مۆبایلی لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیدا قەدەغە کردبوو، بەڵام بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، قۆناغی ئامادەییش دەگرێتەوە و لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئامانج لەم بڕیارە بەرزکردنەوەی ئاستی تەرکیزی قوتابییان، کەمکردنەوەی گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی، و پاراستنی پۆلەکانە لە پشێوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

رێنوێنییەك لە بەڕێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم

سەڵاح