zagros news agency

له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌..هۆشداریه‌ك له‌ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی 140 ه‌وه‌

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی 140 لەبەغدا باس له‌ گواستنه‌وه‌ی فۆرمی خۆراك و دامه‌زراندن ده‌كات له‌ سنووری ماده‌ی 140 و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێت رێگری بكرێت له‌ به‌عه‌ره‌ب كردنی سنووری كه‌ركووك.

له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌رووی ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140 ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت پرسی ته‌عریب.دژوار فایەق نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی ١٤٠ لەبەغدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هیچ کەسێک مافی دامەزراندنی نیە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەگەر بێت و ناوی لە تۆماری ساڵی ١٩٥٧ دا نەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی بابەتی کڕینی خانوو و زەوی و زار مافی هەموو هاوڵاتیەکی کورد و عەرەبە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و عێراق بیکڕن بەڵام دەبێت ڕێگری بکرێت لە کواستنەوەی فۆڕمی خۆراک و بەژداربوونیان لە پڕۆسەکانی هەڵبژاردن بە تایبەتی لە کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

دژوار فایەق ئاماژەی بەوەشدا : ئێمە دژی بە عەرەب کردنین ، ئەمانەوێ بە یاسا و بە دەستور ماددەی 140 چارەسەربێت و پڕۆسەی بە عەرەبکردن چاک بکەینەوە و حەق بۆ خاوەن ماف بگەڕێنینەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

ده‌ کەسی سڤیل لە هێرشێکی تورکیا لە دەوروبەری کۆبانێ برینداربوون

سەڵاح

‌وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران: كار بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كه‌ین

یاسین

ئیلۆن ماسک جێهێشتنى ئیدارەكه‌ی ترەمپی ڕاگەیاند

سەڵاح