zagros news agency

هه‌ولێر.. پێشەنگای نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرایەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/8/2026، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، ئاراس حەسۆ میرخان، به‌رپرسی بەشی وەبەرهێنان، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و ژمارەیەكی تر لە خاوه‌نكار و بازرگانان، لە شاری هەولێر شازدەهەمین پێشەنگه‌ی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە وەک یەکێک لە گەورەترین کۆبوونەوەکانی کەرتی بیناسازی لە عێراق و ناوچەکەدا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر كرایەوە.

لە پێشەنگاکەدا جگە لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتانی وەک تورکیا، ئێران، وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپا بەشدارن و تێیدا نوێترین سیسته‌مەکانی کێبڵ، محاویلە و تەکنەلۆژیای وزەی نوێبووەوە (بەتایبەت وزەی خۆر) و ئامێر و ئۆتۆمبێلی قورسی تایبەت بە ئامێرەکانی هەڵکۆڵین، ڕێگاوبان و کارگەکان و نوێترین دیزاین و کەرەستە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و تەکنیکە مۆدێرنەکانی بونیادنانی باڵەخانەکان نیشان دراون، ئامانج لێی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاترە بۆ کەرتی نیشتەجێبوون و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترامپ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو دەبەستێت بۆ گفتوگۆ لەسەر شەڕی ئێران

گوران

سەرۆک بارزانی لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

دڵشاد

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاریكرا

یاسین