سیاسه‌تمه‌دارێكی رۆژئاوای كوردستان، باس له رێككه‌وتنی حكوومه‌تی سوریا و فه‌رمانده‌ی گشتی پێشووتری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده)ده‌كات بۆ تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كان و پرسی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ.
عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ بۆ زاگرۆس، گوتی: “هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له رۆژئاوای كوردستان دروست نه‌بێت فاكته‌ری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ناوچه‌كه بوو به ئارامی به‌تایبه‌ت پارێزگاری له رۆژئاوای كوردستان، چونكه به‌داخه‌وه هه‌وڵ هه‌بوو شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێت، سه‌رۆك بارزانی هه‌موو هه‌وڵی دا ئه‌و شه‌ره رابگیرێت و له‌و باره‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، زۆر له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دابوون.
گوتیشی: “بۆ پرسی (پێشمه‌رگه‌ی رۆژ )كه هێزی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌یه) هه‌وڵێك هه‌یه بگه‌رێنه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان، و پێشبینی ده‌كه‌ین دوای سه‌ری ساڵ بابه‌تی (پێشمه‌رگه‌ی رۆژ) یه‌كلایی بكرێته‌وه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان، و ئه‌م هێزه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و ده‌ڤه‌ری عه‌فرین و سه‌ری كانی و حه‌سه‌كه و قامشلۆ ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن”.

